کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی وەستا
کۆتایی بە بودجەی سێ ساڵە هات؟ وردەکاری نووسراوەکە بخوێنهوه.
وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی کارکردن بە سەرجەم دەقەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، ئاماژە بەوە دراوە پاڵپشت بە گشتاندنێکی پێشووتری وەزارەت و نووسراوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری ڕاگرتنی کارکردن بە سەرجەم دەقەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) دراوه.
ئهمهش دوای ئهوه دێت، هەزاران خاوەن گرێبەست چاوەڕێی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانیان بوون لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا، بهڵام ئهو بڕیاره جهخت له 'ڕاگرتنی کارکردن بە تەواوی دەقەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی' دەکاتەوە بۆ ئەو سێ ساڵەی کە ئاماژەی پێ دراوە.
چاودێرانی ئابووری پێیانوایە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی ڕێکارێکی کارگێڕییە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان، بەڵام هاوکات نیگەرانی لای ئەو چین و توێژانە دروست کردووە کە سوودمەند بوون لە بڕگەکانی یاسای بودجەی سێ ساڵە.
