پایتەخت

سوپای پاسداران دەستیان بەسەر پرۆسەی دانوستان دا گرتووە

سوپای پاسداران دەستیان بەسەر پرۆسەی دانوستان دا گرتووە
کورتە

بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی سوپای پاسداران بەسەر پڕۆسەکانی دانوستان، وڵاتەکە ئامادە نییە بەشداری دانوستان بکات و گەرووی هورمزی داخستووەتەوە.

هەڵوێستەکانی ئێران بپۆ دانوستان دا دێت توونتر دەبێت و سەرچاوەیەک هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی دەسەڵاتی سوپای پاسداران دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی سکای نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئینستیتوتی ئەمریکا بۆ خوێندنەوەی جەنگ ئاشکرای کردووە، بە ئەگەری زۆرەوە، ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و ئەندامانی نزیک لە خۆی دەستیان بەسەر وەڵامە سەربازیی و دانوستانەکاندا گرتووە.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بە هێرشەکانی دوێنی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز کرد و ڕوونی کردەوە، ئەم هێرشە گۆرانێکی گەورە لە بەڕێوەبردنی ئێراندا نیشان دەدات، کە پێشووتر بانگەشەی "کرانەوەی گەرووی هورمزی بەتەواوی" دەکرد.

ڕۆژێک بەر لە هێرشەکانی سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز، کرانەوەی گەرووەکە لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ڕاگەیەندرا بوو.

جگە لەم هێرشانە، هەر دوێنێ تەسنیم نیوز، میدیای پەیوەندیداری بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، وڵاتەکە ڕازیی نییە بەشداری گەڕێکی دیکەی دانوستان بێت (کە وا بڕیارە سبەی دووشەممە 20-4-2026 بەڕێوەبچێت)، ئەویش لەبەر زۆری داواکارییەکانی ئەمریکا.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە 18-4-2026 سوپای پاسدران تەقەی لە دوو کەشتی نەوتهەڵگری هیندستانی کرد، کاتێک ویستوویانە لە گەرووی هورمز تێپەڕن. هەردوو کەشتییەکە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقیان هەڵگرتبوو و بە  ناچاری گەڕانەوە.

19 نیسان 2026 09:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026