پارتی پەرلەمانی عێراقی بایکۆت کرد
پەیامی تووندی پارتی بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق
فراکسیۆنی پارتی لە عێراق، بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند. ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە فراکسیۆنەکە پێیوایە دەستوور و بنەما سەرەکییەکانی پڕۆسەی سیاسی پێشێل کراون.
ئهمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بایكۆتكردنی دانیشتنهكانی پهرلهمانی عێراقی ڕاگهیاند و ئاشكرای كرد، ئەم بڕیارە لە وەڵامی پشتگوێخستنی بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) دراوە، کە کۆڵەکەی پێکەوەژیانی سیاسیین لە عێراقدا.
فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێشێلکردنی دەستوور و یاسا لەناو هۆڵی پەرلەمان گەیشتووەتە ئاستێک کە پێویستی بە هەڵوێستێکی وتوند هەبووە.
فراکسیۆنەکە جەختی کردووەتەوە، کە بڕیاری بایکۆتکردنەکە لەسەر بنەمای ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە. ئامانج لەم هەنگاوەش پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی و ڕێگریکردنە لە پەراوێزخستنی مافە دەستوورییەکان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە. بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی ڕێککەوتنی سیاسی و ڕێزگرتن لە دەستوور، ناگەڕێنەوە بۆ ناو دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.