واشنتن پلانی سهربازی دژی تاران دادهڕێژێت
وردهكاریی پلانه سهربازییهكهی ئهمریكا و وهڵامی ئێران
لە پەرەسەندنێکی نوێدا ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، فراوانتر دهبێت و ئێران دهست به کۆنترۆڵی سەربازی دەکات و واشنتن هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی تهواوی کەشتییەکان دەکات.
ئهمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، کۆنترۆڵی سەربازی خۆی بەسەر گەرووی ستراتیژی هورمزدا تووندتر کردووە. تاران ڕێڕەوەکەی بە ڕووی کەشتییە بارهەڵگرەکانی وزەدا داخستووە، ئەمەش کاردانەوەی تووندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێکەوتوەتهوە.
حکومەتی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ بەردەوامی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرە ئێرانییەکان، کە بە پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ئاگربەستی دەزانێت.
لەم چوارچێوەیەدا، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دهڵێت: هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆئهوهی ئهمریكا تووشی شکست و تاڵییهكی نوێ بكات.
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لهوه کردەوە، تاران ناتوانێت لە ڕێگەی داخستنی گەروەکەوە واشنتن 'ابتزاز' بكات.
هاوکات، ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ' لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، کە سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپهراسیۆن بۆ سەر ئەو کەشتییە نەوتکێشانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و دهیهوێت ڕاستهوخۆ دەستییان بەسەردابگرێت.