پارتی: بڕیاری تاکلایەنە لە کەرکووک قبوڵکراو نییە
ڕاگهیاندراوێكی خێرا له پارتی دیموكراتی كوردستانهوه: سەفەقاتی سیاسی رهتدهكهینهوه
مەحموود محەممەد، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا هەڵوێستی پارتەکەی سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی دوایین بارودۆخی شاری کەرکووک و پرسی پێکەوەژیان لەو شارە خستە ڕوو.
ئهمڕۆ مەحموود محەممەد، گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی لە مافی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژە بەوەش دهكات، سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات تەنها لە ڕێگەی دابینکردنی مافە ڕەواکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئاینزاکانەوە بەدی دێت. دهشڵێت: کەرکووک مەڵبەندی پێکەوەژیانی تەواوی پێکهاتەکانە.
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی، ڕەخنەی تووندی لەو ڕێککەوتن و 'سەفەقاتانە' گرت کە پێشتر لە بەغدا ئەنجام دراون و گوتی: ئێمە دژی ئەو سەفەقاتانە بووین کە بەبێ بەشداری لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی ڕاستەقینەی خەڵکی کەرکووک لە (هۆتێل ڕەشید) بەسەر شارەکەدا سەپێندران. بارودۆخی ئێستای کەرکووک لێکەوتە و درێژەپێدەری ئەو جۆرە ڕێککەوتنانەیە.
جەختیشی کردەوە کە پارتی تەنها لەگەڵ ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەدا دەبێت کە 'بە هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان' دەدرێن، نەک بڕیاری تاکلایەنە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی گوتەبێژی پارتی هاتووه، حزبەکەی قوربانی زۆری لە پێناو پاراستنی نیشتمان و خەڵکی کەرکوک داوە و هەوڵەکانیان بۆ سەربەرزی خەڵکەکەی بووە.