پایتەخت

بۆ مردنی عەزەل؛ سلێمانیم ڕۆ

بۆ مردنی عەزەل؛ سلێمانیم ڕۆ
عەزیز رەوف
کورتە

ناڕەزایەتی نووسەر و رۆشنبیرانی لە دژی مردنی غەزەل لە سلێمانی

باشوورم ڕۆ، سلێمانیم ڕۆ

نووسینی: عەزیز رەئوف


دوای ئەوەی شەهید غەزاڵ لە کەمپی سورداشەوە بە برینداری بەرەو سلێمانی دەهێندرێت، بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی بە بیانووی نەبوونی وەرەقەی ئاسایش و لە ترسی درۆن نەیانتوانی شەهید غەزاڵ داخلی نەخۆشخانە بکەن.


ئەمە لەکاتیکدا زۆربەی جاش و مستەشار و بەعسییەکانی عیراق لە هەرێمی کوردستان چارەسەریان وەرگرت و زۆرێکیان هەر لە کوردستان حەشاردران و تا مردن خزمەتکران، بەڵام کیژێکی نازداری ڕۆژهەڵات زۆر بێباکانە دەرگای نەخۆشخانەکانی بەسەردا دادەخرێت.


بەپێی بەدواداچوونەکانمان یەکەمجار نەخۆشخانەی شۆڕش وەریانگرت بەڵام لەبەرئەوەی پێداویستی ئەوتۆیان نەبووە، بۆیە وتویانە بینێرن بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی. دواتر پەیوەندی کراوە بە نەخۆشخانەی ئاسیا و مێرسی بەڵام داخل نەکراوە . ئەوەی کارەسات بووە نەخۆشخانەی بەخشین کە زانیویانە سەر بە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتە ڕەتیانکردۆتەوە کە وەری بگرن و لە نەخۆشخانەی بەخشین هێشتا گیانی تیا مابوو. دواجار داخلی نەخۆشخانەی فاروق کراوە بەڵام کاتێ گەیەندراوە شەهید غەزاڵ گیانی لەدەستداوە.

16 نیسان 2026 14:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026