پایتەخت

بافڵ تاڵەبانی: هەر ئەندامێک پابەندی بریارەکانم نەبێت لە یەکێتی دەردەکرێت

بافڵ تاڵەبانی: هەر ئەندامێک پابەندی بریارەکانم نەبێت لە یەکێتی دەردەکرێت
کورتە

بۆ پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە تورکمان، سەرۆکی یەکێتی فشاری لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە تا بە ڕێککەوتنەکە پابەند بن.

بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی تووندی لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پاریزگاری کەرکووک کردووە، کە هەرکەسێک دەنگ بە کاندیدەکەی بەرەی توکمانی نەدات دوور دەخرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ ڕێبوار تەها و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی لە هەر پێنج ئەندامەکەی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە، هەر ئەندامێک دەنگ بە محەممەد سەمعان، کاندیدەکەی بەرەی توکمانی نەدات ئەوا دوور دەخرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ دەنگدان بە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی یەکێتیی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لادەدرێت و محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی دەبێتە پارێزگاری کەرکووک.

16 نیسان 2026 18:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026