پایتەخت

ترسی یەکێتی لە ژمارە 16

ترسی یەکێتی لە ژمارە 16
کورتە

فرۆشتنی کەرکووک و لادانی پارێزگاری کورد لە ڕێککەوتی 16ـی مانگ، بووەتە مۆرێکی ڕەشی خیانەت بەسەر نێوچەوانی یەکێتی.

ژمارە 16، ئەو ژمارەی بووەتە مۆتەکەی یەکێتی و ئێستا تەواوی لایەنگران و ئەندامانی ئەو حزبە، لە بچووکترین کۆمیتە و مەڵبەندەوە بگرە تا لووتکەی دەسەڵات لێی دەترسن.

خیانەتی 16 ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـی یەکێتی و خیانەتی فرۆشتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە لایەن یەکێتییەوە بۆ پۆستی سەرککۆمار و لادانی پارێزگارێکی کورد لە 16 نیسانی 2026، وایکردووە ئەم ژمارەیە لای خەڵکی بە ژمارەی خیانەت لە دژی یەکێتی بەکار بهێندرێت.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە ڕووداوەکانی خیانەتکردنی یەکێتی لە کەرکووک دەکەونە 16 مانگ، بۆیە ئەم ژمارەیە بووەتە ژمارە بێبەختی کەرکووکیان لەگەڵ یەکێتی.

لە نێو یەکێتیدا ئێستا ڕایەکی جیاواز هەیە کە دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت کۆبوونەوەی ئەمڕۆی 16ـی نیسان دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە، چونکە بەمشێوەیە ژمارە 16یە دەبێتە مۆرێکی ڕەشی خیانەت بە نێوچاوانی یەکێتی و مێژوو لە یادی ناکات.

16 نیسان 2026 10:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026