پایتەخت

له‌ 30 ڕۆژدا پێنج هه‌زار خێزان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

له‌ 30 ڕۆژدا پێنج هه‌زار خێزان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌
کورتە

ئاماری مانگی ئاداری 2026؛ 18 هەزار هاوسەرگیری بەرامبەر 5 هەزار حاڵه‌تی تەڵاق.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و تەڵاقی بۆ مانگی ئاداری 2026 بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی تەڵاق لە ئاستێکی بەرزدایە و تەنیا لەو مانگەدا زیاتر لە پێنج هەزار خێزان هەڵوەشاونەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بلاویكرده‌وه‌، لە مانگی ئاداری 2026دا، 18 هەزار و 565 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) تۆمارکراون. لە بەرامبەردا، پێنج هەزار و 75 حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراون، ئەمەش نیشانی دەدات کە لە بەرامبەر هەر 3.6 هاوسەرگیرییەک، حاڵەتێکی تەڵاق بوونی هەیە.

 

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی دادوەری عێراق، پارێزگای بەغدا بە هەردوو بەشی ڕەسافە و کەرخەوە، زۆرترین حاڵەتی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە کە پێکەوە دەگەنە 2 هەزار و 77 حاڵەت، ئەمەش نزیکەی 40%ی کۆی گشتی تەڵاقە لە هەموو عێراقدا. دوای ئەویش پارێزگای بەسرا بە 557 حاڵەت لە پلەی دووەم دێت.

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، کەمترین حاڵەتی تەڵاق لە پارێزگای موسەنا تۆمارکراوە کە تەنیا 87 حاڵەت بووە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەڵاق له‌ عێراق پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە 'بارودۆخی ئابووری، هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی و خراپ بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا' هەیە، کە ئه‌و خاڵانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هەڕەشەن بۆ سه‌ر پێکهاتەی خێزانی عێراقی.

15 نیسان 2026 12:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026