پایتەخت

ڕۆیتەرز: ئێران بەنهێنی مانگی دەستکردی چینی لە دژی ئەمریکا بەکاردەهێنێت

ڕۆیتەرز: ئێران بەنهێنی مانگی دەستکردی چینی لە دژی ئەمریکا بەکاردەهێنێت
وێنەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا
کورتە

لە ماوەی جەنگی ئێران، سوپای پاسداران دەستی بە مانگێکی دەستکردی چین گەیشتووە، کە توانای چاودێریکردنی کیشوەری ئاسیا و ئەمریکای باشووری هەیە.

لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل/ئەمریکا، ئێران نەک تەنیا سوود لە مووشەکی چین وەردەگرێت، بەڵکو مانگە دەستکردەکانیشی بەکار دەهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ـی بەریتانی، کە چەندین ڕاپۆرتی سەربازیی ئێرانی خستبووە ڕوو، ئاشكرای کردووە، مانگی دەستکردنی TEE-01B کە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی Earth Eye Co دروستکراوە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە دوای ساڵی 2024ـەوە بەدەستهێندراوە و بەکاردەهێندرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، فەرماندە سەربازییەکانی ئێران ئەم مانگە دەستکردەی چینیان بەنهێنی بۆ چاودێریکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنن.

وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئێران و چین، سوپای پاسداران وێستگەیەکی بازرگانی چینی بە ناوی Empost لە شاری بێیژینگی چین پێدراوە، کە تێیدا لەڕێگەی مانگێکی دەستکردەوە خزمەتگوزاری داتا و تۆڕێکانی زانیاری بەسەر کیشوەری چین، ئەمریکای باشوور و چەندین ناوچەی دیکە وەردەگرێت.

 مانگە دەستکردەکەی چین وێنەی بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتانی لە سعودییە گرتبوو، کە لە مانگی سێی ڕابردوو، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پشتڕاستی کردەوە، هێرشێکی مووشەکی ئێران بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتانی کردە ئامانج و زیانی بە چەندین فڕۆکەی ئەمریکی گەیاندبوو، لەنێویاندا فڕۆکەیەکی جۆری E-3 Sentry و 12 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی برینداربوون.

پێشووتر لە مانگی دووی ڕابردوو، ئاژانسی ڕۆیتەرز  لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی شەش کەسییەوە، کە ئاگاداری دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بوون (بەڵام ناویان نەهاتبوو)، ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ چین بۆ کڕینی مووشەکی جۆری CM- supersonicـی دژە کەشتی نزیکە. ئەم مووشەکە توانای هەیە 290 کیلۆمەتر ببڕێت و خۆی لە سیستەمەکانی بەرگری سەر کەشتییەکان بدزێتەوە.

15 نیسان 2026 09:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026