گه‌نجێك به‌هۆی دووكه‌ڵی خه‌ڵووز خنكا
به‌رگری شارستانی ئاکرێ، هۆشداری له سۆپای دار و خەڵووز ده‌دات و گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجێكیشی به‌م هۆیه‌وه ڕاگه‌یاند.
گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە سنووری قەزای ئاکرێ، بەهۆی هەڵکردنی خەڵوز لە ژوورێکی داخراودا و هەڵمژینی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئاكرێ بڵاویكرده‌وه، گەنجێک بەناوی ئازاد حەسەن محەممەد، کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە و خەڵکی گوندی گەلوکی سەر بە ناحیەی بجیلە لە قەزای ئاکرێ، بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە گیانی لەدەستدا.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ڕووداوەکە کاتێک بووە کە ئه‌و گه‌نجه خەڵووزی لە ژوورێکی داخراودا داگیرساندووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گازی 'یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن' کە گازێکی ژەهراوی و کوشندەیە.
بەرگریی شارستانی داوا دەکات، بە هیچ جۆرێک خەڵووز و سۆپای دار لە شوێنی داخراو بەکارنەهێنرێت. ده‌ڵێت: ده‌بێت هەمیشە ڕێڕەوی هەوا هەبێت بۆ ئەوەی گازی ئۆکسجین بەردەوام بێتە ناو ژوورەکان و ڕێگری لەم جۆرە کارەساتە دڵتەزێنانە بکرێت.