پایتەخت

ڕۆیتەرز: ئەمریکا و ئێران بە گەڕی دووەمی دانوستان ڕازی بوون

ڕۆیتەرز: ئەمریکا و ئێران بە گەڕی دووەمی دانوستان ڕازی بوون
کورتە

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەیان کردووە، پاکستان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆدایە.

هەردوو شاندی ئێران و ئەمریکا ڕەزامەندییان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستان نیشانداوە و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانەوە بگەڕێنەوە پاکستان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشكرای کردووە، لەلایەن هەردوو وڵاتەوە (ئەمریکا و ئێران) پێشنیارکراوە شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا ئەم هەفتەیە بگەڕێنەوە ئیسلائاماباد.

سەرچاوەیەک کە بەشداری گفتوگۆی دانوستانەکانە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە: "تا ئێستا هیچ ڕێککەوتێک بۆ دانوستان دیارینەکراوە، بەڵام دەکرێت بەم نزیکانە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەردوو شاند بگەڕێنەوە پاکستان."

لەلایەکی دیکەوە دوو سەرچاوەی پاکستانی بۆ ڕۆیتەرزیان ئاشكرا کردووە، لە ئێستادا پاکستان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆدایە، "ئێمە پەیوەندیمان بە ئێران کرد و وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرگرت، وڵاتەکە بۆ گەڕی دووەمی دانوستان ئامادەیە."

دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە کاتێکدایە، ڕۆژی 11-4-2026 لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان شاندی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوە و ماوەی 21 کاتژمێری خایاند، بەڵام دانوستان شکستی هێنا و هەردوو شاند بە ناچاری گەڕانەوە وڵاتەکانی خۆیان.

14 نیسان 2026 12:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026