جەی دی ڤانس: هێندەی نەمابوو ئێران لەگەڵمان ڕێکبکەوێت
جێگری سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی ئێران لە کاتی دانوستان و خواستی ترەمپ لەسەر داهاتووی ئەو وڵاتە ئاشكرا دەکات.
بۆیەکەمجار جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە نەرمی نواندی شاندەکەی ئێران لە کاتی گفتوگۆی دانوستاندا کرد و هۆکاری سەرەکی شکتهێنانی دانوستانیشی ئاشكرا کرد.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆک نیوز ئاماژەی بە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکانای ئیران کرد و جەختی کردەوە، کە دانوستانەکان لە پاکستان پێشکەوتنی بەرچاویان لەبارەی سووربوونی ئەمریکا لەسەر نەهشێتنی کەرەستەی ئەتۆمی لە وڵاتەکە بەخۆوە بینی. "شاندی ئێران بەرەو ئێمە هەنگاویان نا، بەڵام نەیانتوانی ڕێککەوتن بکەن و پێویستیان بە فەرمانی پەسەندکردن لەلایەن کەسانی دیکە هەبوو لە وڵات."
جەی دی ڤاند جەختیش دەکاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئێران وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ کرابا، خاوەنی ئابوورییەکی ئاسایی با، بەڵام بە وردی زانیاری لەسەر ئەم خاڵە نەخستەڕوو.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە گەشبینییەوە لە دانوستان دەڕوانێت و دەڵێت: "واشنتن لە میانی دانوستانەکانیدا لەگەڵ ئێران سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگ، هێڵە سوورەکانی خۆی بە ڕوونی خستووەتەرو و ئێستاش "تۆپەکە لە گۆڕەپانی تاراندا"ـیە بۆ بڕیاردان."
دوێنێ نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا کرد، ئێران ئامادەیی دەربڕیوە تا بۆ ماوەی 5 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، بەڵام ئەمریکا داوای 20 ساڵی کردووە و ئێستا رەخنە لە ئیدارەکەی ترەمپ دەگیرێت کە گوتبووی هەرگیز ناهێڵن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێی دەڵێن، هەرگیز لەلای ئێوە 20 ساڵە؟
ئەمە لە کاتێکدایە، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگادارەوە ئاشكرای کردووە کە پاکستان داوای کردووە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دووبارە لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچێت.