سه‌رۆك بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوە چارەنووسسازه‌كه دەکات
سەرۆککۆمار بێ كۆده‌نگی كورد؟ هەولێر وەڵامی تووندی بۆ بەغدا دەبێت.
سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی حزبەکە لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی ئایینده‌ی سیاسی حزبه‌كه له گۆڕه‌پانی سیاسی به‌غدا کۆدەبنەوە.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی تاوتوێکردنی ئاییندەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق، دوای ئەوەی 'بەبێ ڕەزامەندی كۆده‌نگی كورد سەرۆککۆمار دیاری‌کرا كۆده‌بنه‌وه'. هه‌روه‌ها هەڵوێستی پارتی بەرامبەر شێوازی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە بابەتە هەستیارەکان، تاوتوێکردنی پرسی گەڕانەوەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقە لە پشکی پارتی و شێوازی بەشداریی حزبەکە لە حکومەتی داهاتوودا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارتی نیگەرانە لەوەی کە بێ ڕەزامەندی و هەماهەنگی پارتی و لایه‌نه كوردییه‌كان پۆستی سەرۆککۆمار یەکلاکراوەتەوە، ئەمەش وایکردووە هەموو بژاردەکان، لەوانەش پاشەکشە یان هەڵپەساردنی بەشداریی لە بەغدا، بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ.