پاپا لیۆ هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر كۆشكی سپی
یەکەم پاپای ئەمریکی لە مێژوودا دژی سیاسەتەکانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دەوەستێتەوە.
پاپای ڤاتیكان، زۆر به تووندی وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها دووباره دژایه‌تی خۆی بۆ جه‌نگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی جیهان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پاپا لیۆ، پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند، سەرەڕای هێرشە ڕاستەوخۆکانی دۆناڵد ترەمپ، ئەو بەردەوام دەبێت لە دژایەتیکردنی جەنگ. نامەوێت مشتومڕی زۆری لەگەڵدا بكه‌م بكه‌م، بەڵام پێموایە نابێت پەیامی ئینجیل بەو شێوەیەی هەندێک کەس دەیکەن، بۆ مەرامی تر بەکاربهێندرێت.
پاپا ئه‌وه‌شی گوت: هەندێک کەس ئایین بۆ كاری خراپ به‌كاردەهێنن. ده‌بێت ئاشتی بۆ جیهان بگه‌ڕێته‌وه و جه‌نگ بوه‌ستێت.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشی تووندی كردبووه سه‌ر پاپا لیۆ و به 'كه‌سێكی لاواز و هیچ نه‌زان' وه‌سفی كردبوو. چونكه پاپا دژایه‌تی بۆ جه‌نگ ڕاگه‌یاندبوو.
پاپا لیۆ، پاپای ڤاتیکان یه‌كه‌م پاپای ئه‌مریكییه له مێژوودا كه به‌م شێوه‌یه دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات و په‌یامی تووندی ئاڕاسته ده‌كات.