کییه‌ر ستارمه‌ر: تێوەگلانی بەریتانیا لە جەنگی ئێران مەحاڵە
به‌ریتانیا ره‌تیده‌كاته‌وه ببێته به‌شێك له ململانێی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا - ئیسرائیل و ئێران
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەژێر هیچ فشارێکدا ناچێتە ناو جەنگی ئێرانەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی سەربازیی گەرووی هورمزدا نین.
ئه‌مڕۆ کییه‌ر ستارمه‌ر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (بی بی سی) دوورکەوتنەوەی وڵاتەکەی لە هەر پێکدادانێکی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران ڕاگەیاند و گوتی: بەریتانیا پەلکێشی ناو جەنگی ئێران ناکرێت، هه‌رچه‌نده فشاره‌كان زۆر بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ریتانیا نایه‌وێت له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه گه‌رووی هورمز كۆنتڕۆڵ بكرێت. پێویستە گه‌رووه‌كه بە تەواوەتی بکرێتەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێمە لە ڕابردوودا لەسەر ئەمە چڕ بوونەتەوە و بەردەوامیش دەبین، چونكه ئه‌مه پرسی ژیانه و بابه‌تێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌مه لە کاتێکدایە، گرژییەکانی ناوچەکە و گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران زیادیان کردووە، بەڵام لەندەن دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەی داخستنی گەرووی هورمز چارەسەر بکات، نەک بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی.