کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنه‌ره‌تی و 12ی ئاماده‌یی دیاری کرا
وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 9ی بنه‌ره‌تی و 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، کارگێری قوتابخانەکان سەرپشکن لە دیاریکردنی کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، بەڵام نابێت کۆتا رۆژی تاقیکردنەوە لە رۆژی ٤ی مانگی ٥ی داهاتوو تێپەڕ بکات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی خولی یەکەم لە 14ی ئایاری 2026 تا 25ی ئایاری 2026 به‌ڕیوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها خولی دووەم: لە 15ی حوزەیرانی 2026 تا 30ی حوزەیرانی 2026 به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌مواره نوێیه‌كه، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، خولی یەکەم لە 14ی حوزەیرانی 2026 تا 8ی تەمموزی 2026 و خولی دووەمی لە 11ی ئابی 2026 تا 27ی ئابی 2026 ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 9 و 12 له سەرجەم کارگێڕی قوتابخانەکان سەرپشک کراون بۆ دیاریکردنی ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان، بەو مەرجەی لە 4 یان 5 ڕۆژ تێپەڕ نەکات.
ئه‌وه‌ش هاتووه، تاقیکردنەوەکانی پەیمانگاکان بۆ خولی یەکەم لە 9ی ئایاری 2026 دەستپێدەکات و تا 20ی ئایاری 2026 بەردەوام دەبێت.
وەزارەت نووسیویه‌تی، ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان ئەنجام نەداوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەست بە تاقیکردنەوەکان دەکەنەوە. هەروەها ڕۆژانی شەممە تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
