پایتەخت

کۆمپانیای دانە گاز: بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە

کۆمپانیای دانە گاز: بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە
کورتە

دوای چەندین جار لە دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیای دانا گاز بەشێوەی پچڕپچڕ، دواجار کارەکانی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بوویەوە.

دوای نزیکەی مانگێک لە لە وەستاندنی بەرهەمهێنان، بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای دانە گاز ئاشکرای کرد، کە دوای چەند هەفتەیەک لە بەرهەمهێنانی پچڕپچڕ، لە ئەمڕۆوە 13-4-2026 پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە "کێڵگەی کۆرمۆر"ـی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.

کۆمپانیایەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە 4-3-2026ـەوە، لە نزیکەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە حکومییەکان کردووە، هەروەها رێکاری کارپێکردنی پارێزراوانەی جێبەجێ کردووە لەگەڵ پێدانی پێشینە بە سەلامەتیی کارمەندان و سامانە سرووشتییەکان.

کێڵگەی کۆرمۆر، کێڵگەیەکی گازی سروشتییە و دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی؛ یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.

پێشووتر کێڵگە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی گاز و نەوت لە هەرێمی کوردستان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە وەستێندرابوو؛ شیکەرەوان پێشبینی دەکەن ئەم وەستاندنە کاریگەری لەسەر 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەبووبێت.

13 نیسان 2026 10:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026