پایتەخت

کۆتایی بە ڕاوێژی پزیشکی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە هات

کۆتایی بە ڕاوێژی پزیشکی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە هات
کورتە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك بڕیاری تووندی ده‌ركرد

وەزارەتی تەندروستی، لە گشتاندنێکی نوێدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم کردووە، ژماره‌یه‌ك ڕێکاری تووندی بۆ ڕێکخستنەوەی دەوامی ئێشکگری و پاراستنی مافی نەخۆش ڕاگەیاند.

 

ئه‌مڕۆ بەپێی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە واژۆی وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە، بڕیار درا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل و ئەپڵیکەیشنەکانی ڤایبەر، وەتسئەپ و هەر ئامرازێکی دیکە بۆ مەبەستی ڕاوێژ و چارەسەرکردنی نەخۆش. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: پێویستە پشکنین و چارەسەر بە شێوەی ڕاستەوخۆ بێت و پزیشکی پسپۆڕ لە شوێنی خۆی ئامادە بێت.

 

به‌پێی نووسراوه‌كه‌، بە هەموو شێوەیەک وێنەگرتن و ڤیدیۆکردنی نەخۆش قەدەغەیە. هه‌روه‌ها پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگر دەبێت بە شێوەی 'نیشتەجێی دێرین' لە ناو نەخۆشخانە بمێنێتەوە و سیستەمی 'On Call' نامێنێت.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئەو پزیشکەی ڕۆژی ئێشکگرییەتی، بۆی نییە لە کلینیکی تایبەت یان سەنتەرە ئەهلییەکان کار بکات. جگه‌ له‌وه‌ پێویستە خشتەی مانگانەی ئێشکگری بەبێ جیاکاری لە نێوان پزیشکانی بیانی و ناوخۆیی دابندرێت.

13 نیسان 2026 11:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026