شۆفێرهكهی محەممەد حاجی مەحموود ڕفێندرا
نایاساییە! نووسینگەی محەممەدی حاجی مەحموود دژی ئاسایشی یهكێتی دێتە دەنگ.
نووسینگەی تایبەتی محەممەد حاجی مەحموود، ڕاگەیەندراوێکی تووندی بڵاوکردەوە و تێیدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی (سەر بە یەکێتی) تۆمەتبار دەکات بە 'ڕفاندنی' یەکێک لە شۆفێرە تایبەتەکانی محەممەد حاجی مەحموود.
ئهمڕۆ نووسینگەی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاویكردهوه، دارا حەمە غەریب، کە شۆفێری تایبەتی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتە، لە ڕێککەوتی 7ی 4ی 2026، لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ بێسەروشوێن بووە. دوای بەدواداچوونی ورد، دەرکەوتووە کە ناوبراو لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر و بەدەر لە هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەستگیرکراوە و بۆ شاری سلێمانی گوازراوەتەوە.
له بڵاوكراوهكه نووسراوه، ئەم جۆرە مامەڵانە و دەستگیرکردنی کەسانی نزیک لە سەرکردە سیاسییەکان بەبێ بنەمای یاسایی، پرسی یاسا و دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارێکی گەورەوە"
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا دەکرێت بە زووترین کات دارا حەمە غەریب ئازاد بکرێت و کۆتایی بەم جۆرە 'ڕەفتارە نایاساییانە' بهێنرێت کە زیان بە سەقامگیری و ناوبانگی دامەزراوە ئەمنییەکان دەگەیەنێت.