ئێران پلانی چاککردنەوەی پاڵاوگەکانی ڕاگەیاند
ئێران برینەکانی کەرتی وزە سارێژ دەکات؛ ئایا سەرکەوتوو دەبێت؟
وەزارەتی نەوتی ئێران، پلانی نۆژەنکردنەوەی ئەو دامەزراوە نەوتی و پاڵاوگانەی کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەدا زیانیان پێگەیشتووە له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ محەممەد سادق، جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پاڵاوگه و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت ده‌كه‌ین. لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا 70٪ بۆ 80٪ی توانای پاڵاوتن و دابەشکردنی نەوت ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئاستی پێش هێرشەکان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، کارەکان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بەشێک لە پاڵاوگەی 'لاڤان' لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا دەست پێده‌كاته‌وه.
ئەم هەوڵه دوای ئه‌وه دێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران وه‌ستا و خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ده‌ستیپێكرد، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه ژێرخانی وزەی ئێران ڕووبەڕووی زیانی گەورە بووەتەوە.