پایتەخت

نرخی پارەی مۆلیدە هەرزان کرا

نرخی پارەی مۆلیدە هەرزان کرا
کورتە

لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی پارەی مۆلیدە

جیاواز لە شار و قەزاکانی دیکە قائیمقامیەتی قەزای کفری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی پارەی مۆلیدە.

 

قائیمقامیەتی قەزای کفری هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتییان و زۆری کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ، بڕیاریدا بە وەرگرتنی بڕی تەنها 15 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک و هێشتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە بۆ مانگی چوار.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی قەزای کفری، بەشێوەی گشتیی نرخی هەر ئەمپێرێک لە نێوان (18 بۆ20) هەزار دینار دیاریکراوە.

 

لە هەولێر نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە نێوان 15 بۆ 20 هەزار دینارە، هەروەها لە شاری سلێمانی نرخی ئەمپێرێک 49 هەزار دینار دیاریکراوە.

 

بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە مانگی سێ بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بوویەوە و لە ئەنجامدا مۆلیدەکان کارەبایان بۆ هاووڵاتییان دابین کرد.

05 نیسان 2026 18:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026