تاران: پەلەمان نییە بۆ ئاشتی!
شەڕی سارد دوای دانوستان؛ بۆچی تاران گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ ڕەت دەکاتەوە؟
لهبارهی ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی دانوستانەکان میدیا فەرمییەکانی ئێران، جیهان تووشی بێئومێدی دهكهن. جهخت لهوه دهكهنهوه، تاران هیچ پلانێکی بۆ دانوستان نییه.
ئهمڕۆ ئاژانسی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران ڕایگەیاند، کە تاران ئەو مەرجانەی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە کە بە "تەعجیزی" وەسفی کردوون، بەتایبەت لە دۆسیەکانی گەرووی هورمز و بەرنامەی ئەتۆمیی مەدەنی.
سەرچاوەکە بۆ ئاژانسهكه ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ داوای ئەو شتانە دەکەن کە نەیتوانیوە لە مەیدانی جەنگدا بەدەستی بهێنن، و تۆمەتباری کردن بەوەی تەنیا بەدوای پاساوێکدا دەگەڕان بۆ بەجێهێشتنی دانوستانەکان.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ کات و شوێنێک بۆ گەڕی داهاتوو دیاری نەکراوە.
ههروهها سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسەکەی گوتووه: ئێران پەلەی نییە، تاوەکو ئەمریکا ڕێککەوتنێکی عاقڵانە قبووڵ نەکات، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی گەرووی هورمزدا ڕوونادات. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە.