سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دەسپێشخەریی نوێمان بۆ ئاشتی هەبوو
"متمانە یان بەردەوامیی جەنگ؟"؛ مەرجە نوێیەکەی قاليباف بۆ ئەمریکا.
یەکێک لە ئەندامانی باڵای شاندی دانوستانکاری ئێران له ئیسلام‌ئاباد، هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی دانوستانه 21 كاتژمێرییه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ محەممەد باقر قاليباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و یەکێک لە ئەندامانی باڵای شاندی دانوستانکار لە پاکستان، بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند، دانوستانەکان نەیانتوانیوە هیچ متمانەیەک لە نێوان تاران و واشنتن دروست بکەن.
قاليباف بە زمانێکی تووند ئاماژەی بەوە کرد، شاندی ئێران بە چەندین پێشنیار بۆ داهاتووییه‌كی باشتر و ده‌ستپێشخه‌ری نوێ بۆ ئاشتی چوونەتە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام لایەنی ئەمریکی شکستی هێناوە لەوەی متمانەی تاران بەدەست بهێنێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی کورت و پڕ له هه‌ره‌شه لە پلاتفۆرمی (X) ڕوو ده‌كاته کۆشکی سپی و ده‌ڵێت: ئەمریکا ئێستا باش لە لۆژیک و هێڵی سووری ئێران تێگەیشتووە، کاتی ئەوە هاتووە واشنتن بڕیار بدات ئایا دەیه‌وێت متمانەی ئێمە بگەڕێنێتەوە یان نا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌م به‌یانییه شاندی ئه‌مریكا و ئێران له ئیسلام‌ئاباد كۆتاییان به گفتوگۆكان و دانوستان هێنا، بێ هیچ ئه‌نجامێك پاكستانیان به‌جێهێشت.