ترەمپ هەڕەشەی گەمارۆی دەریایی لە ئێران دەکات
دوای شکستی دانوستانەکان؛ ئەمریکا دووباره بیر له بژاردە سەربازییەکانی ده‌كاته‌وه.
دوای شکستی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران لە ئیسلام‌ئاباد، دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی 'گه‌مارۆی ده‌ریایی' له ئێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای 'تروس سۆشیاڵ'، وتارێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا پێشنیاری سەپاندنی گەمارۆیەکی دەریایی لە ئەگەری بەردەوامیی ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە دەکات. وتارەکە کە لە ژێر ناونیشانی 'کاغەزی براوەی سەرۆک' بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم هەنگاوە هاوشێوەی ئەو ستراتیژییەیە کە پێشتر دژی فەنزوێلا بەکارهێنرا و بووە هۆی پەکخستنی ئابووری ئەو وڵاتە.
ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوە دێت، کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری ئێران ئیسلام‌ئابادی جێهێشت و گوتی: "ئەمە هەواڵێکی زۆر خراپە بۆ ئێران، ئێمە هێڵە سوورەکانی خۆمان دیاری کردووە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تاران و واشنتن به نێوه‌ندگیری پاكستان له ئیسلام‌ئاباد چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، به‌ڵام دوای 21 كاتژمێر له دانوستان بێ هیچ ئه‌نجامێك مێزی دانوستانیان به‌جێهێشت. ئه‌مه‌ش مەترسیی سەرهەڵدانەوەی پێکدادانی سەربازیی ڕاستەوخۆی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیاتر کردووە.