سوودانی ده‌یه‌وێت كۆتایی به پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق بهێنێت
سوودانی پلانی کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی وڵات و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان ڕادەگەیەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی لە ململانێی ئەمریکا و ئێران بپارێزێت و چیتر بۆ بۆردوومان بەکارنەهێندرێت.
ئه‌مڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ڕایگەیاند، ده‌بێت یەکە جەنگییەکان بە خێرایی پڕچەک بکرێن و خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییە سەربازییەکانی ناوچەکەدا بگونجێنن، بۆ ئەوەی رێگری لە هەر پێشێلکارییەک بگرن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چیتر قبوڵ ناکەین ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر بارەگا ئەمنییەکان بەکاربهێندرێت و دەبێت سیستەمێکی بەرگریی 'پۆڵایین' دابمەزرێندرێت. پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان تەنها بژاردەیە بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و چیتر ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ مەترسییەک نادەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت بووه به كڕینی سیسته‌می به‌رگری و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ. له‌وباره‌یه‌وه‌ش گوتویه‌تی: دەبێت ئاستی ڕاهێنانی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌روه‌ری عێراق ده‌پارێزن، بگاتە ئاستی ستانداردە جیهانییەکان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا، چەندین جار ئاسمانی عێراق بۆ بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکان بەکارهێندراوه. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی له لاوازیی سیسته‌مه به‌رگرییه‌كانی عێراق، لە بەرامبەر درۆن و مووشەکەكانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.