تاران: ئەمریکا داواکارییەکانی زۆرن!
ئەمریکا مۆڵەت دەدات و ئێران مەرج دادەنێت؛ چارەنووسی جەنگەکە بەرەو کوێ؟
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، داوا ده‌كات واشنتن دەستبەرداری داواکارییە زیادەڕۆ و نایاساییەکان بێت و دان بە مافە ڕەواکانی ئێران‌دا بنێت، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ئه‌مڕۆ ئیسماعیل به‌قایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له ئێكس ڕایگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له ئیسلام‌ئاباد 'ڕێككه‌وتنی كۆتایی' واژۆ بكه‌ین. تاران كار بۆ درێژه‌دان به پرۆسه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات، چونكه دیپلۆماسی درێژەپێدەری جیهادی پیرۆزه، تاران هەرگیز 'پەیمانشکێنییەکانی ئەمریکا' و 'تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی' لەبیر ناکات.
بەپێی نووسراوه‌كه‌ی به‌قایی له ئێكس، تاران و واشنتن له ئیسلام‌ئاباد چەندین دۆسیەی هەستیاری وەک: گەرووی هورمز، بەرنامەی ئەتۆمی، قەرەبووی جەنگ، هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا باس کراون.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ده‌ڵێت: وڵاتەکەی کۆتاییترین و باشترین پێشنیاری داوەتە تاران و ئێستا چاوەڕێی وەڵامی ئەوانن. واشنتن پێویستی بە پابەندبوونی بێ‌گومانی ئێران هەیە بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەمریکا هەفتەیەکی مۆڵەت به تاران داوه، تا پێشنیارەکان تاوتوێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها لەگەڵ بەردەوامیی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.