لووتكه‌ی ئیسلام‌ئاباد شكستی هێنا
جیهان چاوەڕێی ئاشتی بوو، بەڵام هەواڵەکان دڵخۆشکەر نین.
دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی شەش هەفتەیی نێوانیان لە ئیسلام‌ئاباد بەڕێوەچوو، بێ ئەنجام کۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دانوستانه 21 كاتژمێرییه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتن هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو. ئەم شکستە دیپلۆماسییە جارێکی دیکە ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه و شكاندنی ئاگربه‌ستی له ئه‌گه‌رێكی چاوه‌روانكراوه‌وه نزیككردووه‌ته‌وه.
ڕۆیته‌زر نووسیویه‌تی، دانوستانەکان کە 21 کاتژمێری خایاند، نەیانتوانی گرێکوێرەی ململانێکان بکەنەوە. هەر لایەنێک ئەوی دیکە بە بەرپرسیار لە شکستی گفتوگۆکان دەزانێت. ئەم ململانێیە کە لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس و بەرزبوونەوەی پێوانەیی نرخەکانی نەوت لە جیهاندا، ئێستا لەبەردەم قۆناغێکی نادیار و پڕ لە گرژیدایە.
به‌پێی ڕۆیته‌رز، بێئەنجامبوونی ئەم لوتکەیە ڕەنگە ببێتە هۆی گەڕانەوەی پێکدادانە سەربازییەکان بۆ ناوچەکه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه هه‌ر دوو شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا و ئێران بۆ دانوستان له ئیسلام‌ئابادی پایته‌ختی پاكستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دووباره پرسی 'هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئێران' بووه هۆی ڕێكنه‌كه‌وتن و دوای 21 كاتژمێر له گفتوگۆ هه‌ر دوو شانده‌كه بێ هیچ ئه‌نجامێك مێزی دانوستانیان به‌جێهێشت.