ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی جیبۆتی ڕاگەیەندرا
گێله لە کۆی ملیۆنێک دانیشتوو، زیاتر له %97ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا
به‌پێی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیبۆتی ئیسماعیل عومەر گێله، بۆ شه‌شه‌مین جار وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی جیبۆتی بڵاویكرده‌وه، ئیسماعیل عومه‌ر گێله، سه‌رۆكی ئێستای جیبۆتی بۆ خولێکی نوێی پێنج ساڵە و بۆ جاری شەشەم لە پۆستەکەیدا مایه‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئیسماعیل گێله توانیویه‌تی %97.7ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌روه‌ها محەمەد فەرەح سماتاری ڕكابه‌ری ته‌نیا له %2.2ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جیبۆتی نزیکەی 250 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، لە کۆی ملیۆنێک و 200 هەزار دانیشتووی وڵاتەکە. ئەمە نۆیەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا لە دوای سەربەخۆییەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئیسماعیل عومەر گێله تەمەنی 78 ساڵە، لە ساڵی 1999ه‌وه سەرۆکایەتی جیبۆتی دەکات و جێگرەوەی حەسەن گۆلێد ئەبتیدۆنی مامی بوو. ناوبراو، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 به هه‌مان شێوه زیاتر لە 97٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.