پایتەخت

بنیامین نەتەنیاهو: نوێنەرانی ئیسپانیام لە وڵات دەرکرد

بنیامین نەتەنیاهو: نوێنەرانی ئیسپانیام لە وڵات دەرکرد
کورتە

هاوشێوەی ئەمریکا، وردە وردە وڵاتانی ئەوروپا پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل بەهۆی جەنگەوە دەپچڕێت.

دوای ئەوەی ئیسپانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی لە لوبنان کرد، بنیامین نەتەنیاهو نوێنەرانی وڵاتەکەی دەکرد.

ئەمڕۆ هەینی، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا دەرکردنی سەرجەم نوێنەرانی ئیسپانیای لە وڵات ڕاگەیاند و گووتی: "ئیسرائیل بەرامبەر ئەو کەسانەی کە هێرشی دەکرێتەسەر بێدەنگ نامێنێتەوە، ئیسپانیا ناوی پاڵەوانەکان و سەربازانی سوپای ئیسرائیل "بەئەخلاقترین سەربازانی جیهان"ــی زڕاندووە.

لەبەر ئەم هۆکارانە، نەتەنیاهوو دەڵێت: "فەرمانم کردووە بە دەرکردنی نوێنەرانی ئییسپانیا لە هەماهەنگی شاری کیریات گاتی وڵات، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسپانیا چەندین جار لە دژی ئیسرائیل وەستایەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە، ئەوان بەرگەی دوو ڕوویی و دوژمنایەتی ناگرن، ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادەن جەنگی سیاسی لە دژیان بەرپا بکات بەبێ ئەوەی دەستبەجێ باجەکەی بدەن. ئەو وڵاتانەی لە بری ئەوەی هێرش بکەنە سەر "ڕژێمە تیرۆرستییەکان" هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، ناتوانن ببنە هاوپەیمانی وڵاتاکە لە داهاتوودا.

ئەم هەڵوێستەی نەتەنیاهو لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە 9-4-2026 ئیسپانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی لە لوبنان کرد و وڵاتاکەی بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرد. خۆسيه مانويل ئەلباريس بوينۆ، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا گووتی: "ئێمە ڕووبەڕووی گەورەترین هێرش بۆ سەر شارستانییەتێک دەبینەوە، کە لەسەر بنەمای مرۆیی، لۆژیک، ئاشتی، تێگەیشتن و یاسای گەردوونی بنیاتنراوە نەک لەسەر بنەمای هێزی ئاژەڵی و هەڕەمەکی."

10 نیسان 2026 17:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026