بڕیاری تووند لە دژی گرانکردنی نرخی غاز دەركرا
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر چارسەرکردنی کێشەی کارتی سووتەمەنی بۆ ئەو خێزانانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، ڕاگەیاند.
بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانی غاز، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هه‌ولێر کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دابەشکردنی غاز بەسەر هاووڵاتییاندا لە ڕێگەی 'کارتی ئەلیکترۆنی' کرایەوە، بڕیاری سزادان و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بۆ ئه‌و بریكارانه ده‌رچوو، كه قۆرخكاری له بازاڕ ده‌كه‌ن و نرخه‌كه‌ی گران ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سووته‌مه‌نی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند، سیستەمی دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی بریکارەکان و بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت. هۆشداری تووندی دا و گوتی: هەر کەسێک غاز بە گرانتر بفرۆشێت سزا دەدرێت. ده‌بێت دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه، هەوڵ ده‌درێت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پشکی غازی هەولێر زیاد بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، بڕیاردرا کێشەی کارتی سووتەمەنی بۆ ئەو خێزانانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و خەڵکی ناوچە دابڕێنراوەکانن چارەسەر بکرێت، تاوەکو بتوانن بەبێ گرفت پشکی غازی مانگانەیان وەربگرن.