شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته پاكستان
لوتكه‌ی پاكستان بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی ئه‌مریكا - ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكرد
نوێنه‌رانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و كۆتاییهێنان به جه‌نگ گه‌یشتنه پاكستان.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەخت. سه‌ردانه‌كه بۆ دانوستانه لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئه‌م سه‌ردانه لە کاتێکدایە، ناوچەکە لەژێر کاریگەریییه‌كی خراپی جەنگدایه کە ماوەی شەش هەفتەیە بەردەوامە. واشنتن بە ناردنی شاندێکی باڵا کە جارید کوشنەر و ستیڤ ویتکۆفیشی تێدایە، دەیەوێت بگاته ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
پێش ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن، تاران مەرجی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی لوبنانی وەک بنەمای سه‌ره‌كی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان داناوە.