مه‌رجه قوڕسه‌كانی تاران بۆ واشنتن ئاشكرا بوو
مەرجەکانی تاران بۆ واشنتن؛ بێ لوبنان و سزا ئابوورییەکان دانوستان ناکەین!
له كه‌شێكی نوێی سیاسی پایتەختی پاکستان دەبێتە چەقی دیپلۆماسی له جیهان و ئه‌مڕۆ چاوی هه‌موو كامێرا‌كان ته‌نیا ئیسلام ئاباد ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه له‌نێوانیاندا به‌رده‌وامه كۆده‌بنه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی ڕێككه‌وتن و 'دانوستانی ئاشتی'یه.
به‌پێی ڕۆیته‌رز، تاران به قوڕسترین مه‌رجه‌وه ڕووی كردووه‌ته پاكستان. ئامانجی یه‌كه‌میان وه‌ستانی هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر لوبنان و ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن: هیچ ڕێککەوتنێک و دەستپێکردنی دانوستانێک به‌بێ ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی لوبنان و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان سەر ناگرێت.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا خۆی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات، کە هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، کەسایەتی نزیک و متمانەپێکراوی دۆناڵد ترەمپ، هاوڕێیەتی دەکەن.
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شاندەکان بگەنە شوێنی مەبەست و یەکەم دیداری ڕووبەڕوو دەست پێ بکات.