پایتەخت

بانکی ناوەندیی عێراق: 2000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێتە حاجیان

بانکی ناوەندیی عێراق: 2000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێتە حاجیان
کورتە

بەگوێرەی نووسراوی بانکی ناوەندیی عێراق، داوا لە بانکەکان کراوە بە نرخی بانکی ناوەندی 2000 هەزار دۆلار بە حاجییان بدەن.

بۆ ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار حاجی لە 2000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی سوودمەند دەبن.

بەگوێرەی نووسراوی بانکی ناوەندیی عێراق، کە  واژۆی عەلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق - بە وەکالەتی لەسەرە و دوێنێ ئاراستەی هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانکی ناسك ئیسلامی، بانکی جیهان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەکانی (A-B) کراوە، تێیدا داوا کراوە بۆ هەر حاجییەک 2000 دۆلار بە نرخی فەرمیی دابین بکەن کە بۆ هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینارە.

لەمبارەیەوە، کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاندووە، یەکشەممە ناوی هەموو ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج، دەدەنە بانکی دیاریکراو بۆ پێدانی دۆلارەکە لە هەرێمی کوردستان. بانکی ناوەندیش لەلای خۆیەوە داوا دەکات، ئەوانەی دەیانەوێت ئەو بڕە دۆلارە بە نرخی فەرمی  وەربگرن، لە 13-4-2026ـەوە لەو بانکانەی ناویان هێندراوە مامەڵەکانیان دەستپێبکەن.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ئەمساڵ 5120 کەس ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دڵنیایی دەدات، کە ڤیزەی هەموو ئەو کەسانە گەڕاوەتەوە کە دەچنە حەج، ئەگەر دۆخی ناوچەکە لەباربێ 7ـی ئایار، یەکەم گەشتیان بە فرۆكە بۆ سعودیتە دەستپێدەکەن.

10 نیسان 2026 13:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026