نهێنییەکی نوێی هەواڵگری ئەمریکا ئاشکرا بوو
هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناردنی چه‌ك به قاچاخ له چینه‌وه بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات
لەگەڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی ئاشتی لە پاکستان، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە چین لە هەوڵی گواستنەوەی بارێکی نوێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوودایە بۆ ئێران.
ئه‌مڕۆ تۆڕی هه‌واڵی CNN له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، چین بە نیازە لە ڕێگەی وڵاتانی سێیه‌مەوە سیستەمی مووشەکی دژەفڕینی سەرشان (MANPADS) بگەیەنێتە تاران، به مەبەستی شاردنەوەی 'سەرچاوەی یه‌كه‌می چەکەکان و دوورکەوتنەوەی لە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی'.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه، ئەم جۆرە موشەکانە لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دروست کردووە.
لە بەرامبەردا گوتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن بە تووندی ڕاپۆرتە هه‌واڵگرییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: بێبنه‌مان. په‌كین هه‌رگیز چه‌كی بۆ هیچ لایه‌نێك دابین نه‌كردووه. هه‌وره‌ها داوای له واشنتن كرد، حۆی له 'زانیاری بێبنه‌ما' بپارێزێت.
ئه‌مه لە کاتێکدایە، بڕیارە مانگی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی چین بکات. پێگه‌ی هه‌واڵی 'الحدث' له‌باره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه نووسیویه‌تی، دزەکردنی ئەم زانیارییانە فشارێکی سیاسییە لەسەر پەکین، چونکە پێشتر وەک نێوەندگیر ڕۆڵی لە ئاگربەستی نێوان واشنتن و تاران‌دا هەبووە.