گیراوانی لاله‌زار مانگرتنیان ڕاگه‌یاند
ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار پێویستییان به هاوكاری خێرای پزیشكی هه‌یه
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه دۆخی ته‌ندروستی گیراوانی لاله‌زار تێكچووه، پێویستیان به سه‌ردانی نه‌خۆشخانه هه‌یه و پایته‌ختیش زانیویه‌تی، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره خراپه‌ی له‌گه‌ڵییان ده‌كرێت مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌سوكاری گیراوانی لاله‌زار به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، كۆتا جار كه سه‌ردانی زیندانمان كرد، سه‌رنجی نه‌خۆش كه‌وتنی و تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی زۆرینه‌ی ده‌ستگیركراوانمان دا، هه‌روه‌ها ڕێگرییان لێ ده‌كرێت له‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن، ده‌بێت ته‌نیا له‌نێو زیندان پزیشك ببینن. نه‌خۆشی به‌شێكیان قوڕس و مه‌ترسیداره، تا ئاستی گیان له‌ده‌ستدان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ پایته‌خت ئاشكرای كرد: له‌نێو ده‌ستگیركراوان هاوڕایی بۆ 'مانگرتن له خواردن خواردنه‌وه' دروست بووه، بۆیه بڕیاریانداوه له‌مڕۆوه ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌یان به‌ره‌و خراپ و خراپتر ده‌بات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرش عومه‌ر كه یه‌كێكه له زیندانییه‌كان دوو جار جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه، له‌نێو زیندان 'قه‌سته‌ره و باڵۆن'ی بۆ كراوه. جگه له‌وه 'به‌هادین حه‌مه غه‌ریب' و 'هه‌ڵۆ سه‌باح' و 'هیوا غه‌ریب' و 'نه‌به‌ز عبدالمحمد' و 'مه‌هدی ئه‌حمه‌د' به‌شێكی دیكه‌ن له‌وانه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان باش نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڵێن محه‌ممه‌د، ناسراو به 'حاجی به‌ڵێن' كه به‌رپرسی زۆرینه‌ی پاسه‌وانه‌كانی لاله‌زار بوو، زۆر به شێوه‌یه‌كی كوشنده تووشی 'نه‌خۆشی گورچیله' بووه. چه‌ندین جار بووراوه‌ته‌وه و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرای پزیشكی هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه كه‌سوكاری گیراوانی لاله‌زار بۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی چوونه به‌ره‌ده‌م ئاسایشی سلێمانی، به‌ڵام بڵاوه‌یان پێكرا.
له شه‌وی 22ی ئابی 2025، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هێرشێكی فراوانی سه‌ربازییان كرده سه‌ر سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، شوێنی حه‌وانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل. به‌هۆیه‌وه، ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دانی تریش ده‌ستگیركران.