کەی یەکەمین گەشت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت؟
له سێ ڕۆژی داهاتوو گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاریدا بە کردنەوەی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا.
ئه‌مڕۆ دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، لە ئێستادا هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به پایته‌خت گوت:، لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ئامادە دەبن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و دەستپێکردنەوەی ئاسایی گەشتەکان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌م به‌یانییه دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌بۆنه‌ی 'ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه'، ده‌ركرد.