سەرۆک بارزانی هیوای ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە دەخوازێت
یهکەم کاردانەوەی سەرۆک بارزانی لەسەر ئاگربەستی ئەمەریکا و ئێران
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی فەرمیدا پێشوازی له وهستانی جهنگ و لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
ئهمرۆ سهرۆك بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' بڵاویکردەوە، بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ. هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە بنەمایەک بۆ چەسپاندنی ئارامییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دهڵیت: هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.
ئەم پەیامەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چاوەڕوان دەکرێت ئاگربهستی نێوان تاران و واشنتن کاریگەری ئەرێنی ڕاستەوخۆ لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەورووبەری دروستبكات.