پایتەخت

نرخی بەنزین دادەبەزێت

نرخی بەنزین دادەبەزێت
کورتە

لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە دادەبەزێت

جەنگی ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت و لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە دادەبەزێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕیوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەگەڵ وەستانی جەنگ دۆخی غاز و بەنزین ئاسایی دەبێتەوە، لە ئێستادا ڕۆژانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت.

 

لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕیوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕوونیکردەوە، ژمارەیەک کێڵگە بەهۆی بارودۆخی جەنگ لە بەرهەمهێنان وەستابوون بەڵام بە نزیکەی هەفتەیەک دۆخی بەنزین و غاز ئاسایی دەبێتەوە. 

 

سالار محەممەد دووپاتی کردەوە، نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین(محەسەن، نۆڕماڵ،سوپەر) لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی کێڵگەکان دادەبەزێت.

08 نیسان 2026 19:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026