ئێران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كوه‌یت و ئیمارات ڕانه‌گرتووه
له به‌یانی زووه‌وه ئێران به درۆن و مووشه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر كوه‌یت و ئیماڕات
كوه‌یت و ئیمارات نیگه‌رانن له‌وه‌ی تائێستا تاران هێرشه‌كانی بۆ پێگه هه‌ستیار و گرنگه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته دوای واژۆكردنی ئاگربه‌ست نه‌وه‌ستاندووه.
ئه‌مڕۆ سوپای كوه‌یت له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هۆشداری به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا و ئاشكرای كرد، له كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ئێران زنجیره‌یه‌ك هێرشی چڕ و پری بۆ سه‌ر دامەزراوەکانی ژێرخانی نەوت و وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو ئه‌نجامداوه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كوه‌یت به‌رپه‌رچی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بەرگری ئیمارات ڕایگه‌یاندووه، ئێران شه‌پۆلێك هێرشی درۆنی و مووشه‌كی كردووه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان. ده‌ڵێت: سیسته‌می به‌رگری چالاكه و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران بڕیاری وه‌ستانی جه‌نگییان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داوه. گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانیش له ناوچه‌كه، پێشوازییان له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كردووه.