پایتەخت

قەبارەی نان و سەموون گەورەتر دەبێتەوە

قەبارەی نان و سەموون گەورەتر دەبێتەوە
کورتە

ڕێژە و وەزنی ئەنگوتک بۆ (نان و سەموون و کولێرە) گۆڕانکاریان بەسەردادێت

لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخی قەیرانی غاز، ڕێژە و وەزنی ئەنگوتک بۆ (نان و سەموون و کولێرە) گۆڕانکاریان بەسەردادێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە حسێن مەحموود، قایمقامی ڕانیە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەرکاتێک بارودۆخی سووتەمەنی ئاسایی بوویەوە ڕێژە و وەزنی ئەنگوتکەکان دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بۆ گۆڕنکاری لە ڕێنماییەکان چەند ڕۆژێکی پێویستە.

 

حسێن مەحموود ڕوونیکردەوە، لەماوەی دەستپێکی جەنگەوە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە گرانبوونی نان و سەموون و کولێرە نەدراوە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەرهەڵدانی قەیرانی غاز ڕێگەی بە هیچ (نانەواخانەکان، سەموونخانەکان و کولێرەخانەکان) نەدا نرخی نان و سەموون زیاد بکەن، بەڵکو لە ڕێگەی قائیمقامیەتییەکانەوە هەستا بە دانانی ڕێژە و وەزنی ئەنگوتکی دیاری کراو.

 

لای خۆیەوە عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنای غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی ببێتەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی سەلامەتی کێڵگەی کۆرمۆر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز، لە ئەنجامدا قەیرانی غاز سەری هەڵدا.

 

نرخی هەر بوتڵێک غازی ماڵان گەیشتە 25 بۆ 30 هەزار دینارە، تەنانەت بەشێک لە بریکارەکانی فرۆشتنی غاز بە بازرگانی دەکرێت.

08 نیسان 2026 19:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026