کارەبای 24 کاتژمێری ئاسایی بوویەوە
پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە هاووڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە و چیتر پێویست بە بەکارهێنانی مۆلیدەی ماڵان ناکات
لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە هاووڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە و چیتر پێویست بە بەکارهێنانی مۆلیدەی ماڵان ناکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە پڕۆژەی ڕووناکی هیچ گرفتێکی نەماوە و پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری ئاسایی بووەتەوە.
شەوی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیرانی پاسکتان بۆ ماوەی دوو هەفتە ئاگربەستی راگەیاند.
ئەردەلان دۆسکی ئاماژەی بەوە دا، پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگەی غازی کۆرمۆرو نەوتییەکان لەگەڵ دەستپێکی جەنگەوە تا ئێستا بەتەواوەتی سەرکەوتووە بووە.
لە 28ـی 2ـی 2026، ئەمریکا و ئیسڕائیل هێرشیان کردە سەر ئێران، بەم هۆیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبای کەم کردەوە، پڕۆژەی ڕووناکی بەتەواوەتی ڕاگیرا.
لەلایەکی دیکەوە، لە نەبوونی کارەبای نیشتیمانی سەرجەم مۆلدەکان دەستیان بەکارکردن کردەوە، تەنانەت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی کارەبا کار بە مۆلیدەی ماڵانیش کرایەوە.
وەستانی جەنگ کاریگەری لەسەر زیاکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دادەنێت و پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بەتەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.