پایتەخت

ترەمپ بۆ وڵاتان: چەک بە ئێران بفرۆشن پێناسی گومرگیتان بەسەر دەسەپێنم

ترەمپ بۆ وڵاتان: چەک بە ئێران بفرۆشن پێناسی گومرگیتان بەسەر دەسەپێنم
کورتە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئێستایان لەگەڵ ئێران ئاشكرا کرد؛ ئێستا هەردوو وڵات لە نزیکەوە بۆ دانوستان و هێنانەدی گۆڕانکاری لە ڕژێم کار دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دەدات کە چیتر پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نابێت و لە کۆی 15 خاڵەکەی دانوستان، لەسەر زۆربەیان ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ لەسەر پڕۆسەی دانوسان لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، لە نزیکەوە لەگەڵ ئێران لە کارکردندان و گۆڕانکارییەکی زۆر بەرهەمدار لە ڕژێمی ئێراندا ڕووی داوە.

ترەمپ لە پەیامەکەی جەخت دەکاتەوە، کە هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم لە داهاتوو نابێت، ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران هەموو ئەو ئۆتۆمییە "تۆزە" لە ژێر زەوی دەردەهێنن کە لەئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە بۆمب هەڵگرەکانی B-2 لە قوڵایی زەوی نێژرابوون. ئێستا و لە ڕابردووشدا لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری شوێنەکە دەکەن و لە ڕۆژی هێرشەکەوە دەستکاری هیچ نەکراوە. (لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا بەبەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی B-2 بۆردوومانی هەر سێ بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆی لە ئێران کرد.)

لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکادا، ئاماژە بە گفتوگۆی هەڵگرتنی گومرگ و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران کراوە، ترەمپ دەڵێت: "لە کۆی ئەو 15 مەرجەی دانوستانیش، لەسەر زۆربەیان ڕێککەوتووین."

لە پۆستێکی دیکەشدا، ترەمپ هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە چەک بە ئێران دەفرۆشن و جەخت دەکاتەوە، هەر وڵاتێک چەک بداتە ئێران، دەستبەجێ باجی گومرگی بە ڕێژەی %50 دەخرێتە سەر هەر جۆرە کاڵایەکی ئەو وڵاتە کە بە ئەمریکای دەفرۆشێت. ئەم بڕیارە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت و هیچ جیاکاری و لێخۆشبوونێک ناگرێتەوە.

وابڕیارە ڕۆژی هەینی 10-8-2026 وڵاتی پاكستان نێوەندگیری دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بکات و تێیدا  محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەرۆكی شاندی ئێران بکات.

08 نیسان 2026 16:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026