پایتەخت

مەسرور بارزانی: ‏هیوادارم ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت

مەسرور بارزانی: ‏هیوادارم ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت
کورتە

مەسرور بارزانى لە پەیامێکدا سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد، کە هاوکار بوون لە پاراستنی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەسەر کۆتایی هێنان بە جەنگی ئێران و زیانەکانی جەنگەکە لەسەر کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا نووسی: "‏ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت و ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا."

مەسرور بارزانی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکاربوون لە پاراستنی هەرێمی کوردستان. لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە کاتی جەنگی ئێران جەختی کردەوە، کە هێرشەکان " ناڕەوا و بێ پاساو بوون." هیوای خواست هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل، پێشمەرگە، ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکە دەربڕی.

08 نیسان 2026 13:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026