له عێراق گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاسایی بوونه‌وه
وه‌ستانی جه‌نگ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان
ڕاگه‌یاندی ئاگربه‌ست و كۆتایی هێنان به جه‌نگی 40 ڕۆژه‌ی نێوان ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، بووه هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و له‌نێویشیاندا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ بەنگین رێکانی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە وەکالەت ڕایگه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه له ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه. دووباره فڕۆكه‌كان به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌فڕن و ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌كان به ڕووی گه‌شتیاراندا واڵا ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر به پایتەخت میدیای ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێریش دەستپێدەکەنەوە.
جێی باسه، له سه‌ره‌تای جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، بڕیاری ڕاگیرانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو سه‌لامه‌تی بواری ئه‌منی ده‌رچوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌م به‌یانییه ئه‌مریكا و ئێران به نێوه‌ندگیری پاكسان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بڕیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی جه‌نگییان دا.