محەممەد حاجی مەحمود: واشنتن ته‌سلیمی تاران بوو
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد و ده‌شڵێت: ئه‌مریكا به ناچاری جه‌نگه‌كه‌ی وه‌ستاند.
ئه‌مڕۆ محەممەد حاجی مەحموود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای 40 ڕۆژ لە جەنگێکی سەخت، ئەمریکا ناچار بووە پڕۆژە 10 خاڵییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران قبووڵ بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕاگیرانی جەنگەکە بە نێوەندگیری شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان هاتووەتە ئاراوە.
ناوبراو پێیوایه، بڕیاری ڕاگرتنی جەنگ تەنها کاتژمێرێک بەر لەو وادەیە بووە کە دۆناڵد ترەمپ دیاری کردبوو. ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە جەنگ ڕادەگرێت و بڕیارە هەینی داهاتوو هەردوو وڵات لە پاکستان کۆببنەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ وه‌ستانی جه‌نگی ئه‌مریكا _ ئیسرائیل و ئێران دراوه و تاران و واشنتن له‌سه‌ر 10 خاڵی گرنگ ڕێككه‌وتوون. یه‌كێك له خاڵه‌كانیش كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزه.