پایتەخت

هێرشکارەکان بە سزای خۆیان دەگەن

هێرشکارەکان بە سزای خۆیان دەگەن
کورتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخننەی تووند لە حکومەتی فیدراڵ دەگرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخننەی تووند لە حکومەتی فیدراڵ دەگرێت، کە توانای ڕووبەڕووبونەوەی ئەو لایانانەی نییە کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.

 

کەمێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاوسەرەکەی زەرگەزەویی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: "چەندین جارە بە بێ پاساو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێت بە سزای خۆی دەگات".

 

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵ هیچ هەنگاوێکیان نەناوە بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵە و بەڵام توانای ڕووبەڕووبەنەوەی ئەو لایەنانەی نییە کە هێرش دەکەن سەر کوردستان، هەروەها ئەو لایەنانە لە حکومەتی عێراقەوە مووچە وەردەگرن.

 

مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، قەرەبووی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی زیانی ماددیان بەرکەوتووە دەکرێنەوە، بەڵام قەرەبووی خوێنی شەهیدان ناکرێتەوە.

 

شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زەرگەزەوی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بەناوەکانی 'مووسا و مژدە' شەهید بوون و لە دوای خۆیان دوو منداڵیان بەجێ هێشت.

 

تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران و گروپەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان 17 کەس شەهید بوون.

07 نیسان 2026 20:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026