بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی غاز دەرچوو
هاوشانی هەولێر، لە سلێمانیش دەست بە دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی فۆڕمی خۆراکەوە دەکرێت.
لەمەودوا دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی فۆڕمی خۆراکەوە دەبێت، سەرۆکی لێژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕوونی کردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، دابەشکردنی غازی ماڵان بەپێی فۆڕمی خۆراکەوە دەبێت.
کەمێک لەمەوبەر عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لێژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ غاز دابەش کردن لە ڕێگە فۆڕمی خۆراکەوە دەست پێدەکات و ئەو کەسانەی فۆڕمی خۆراکیان نییە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک بکەن بۆ هێنانی پشتگیری.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، پێویستە کۆبۆنی خۆراکی ڕەسەنی ساڵی (2020 بۆ 2021) یان تازەترینیان پێبێت بۆ وەرگرتنی غاز.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە شاری هەولێر دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی سیستەمی کۆبۆنەوەیە، هاووڵاتییان ڕۆژانە لە ڕێگەی ئەم سیستەمە بەشە غازی خۆیان وەردەگرن.