حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی نیگه‌رانی بۆ ئێران نارد
حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی نیگه‌رانی و ناره‌زایی ئاڕاسته‌ی ئێران كرد
حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانه له هەڕەشەکانی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئێران كرد.
ئه‌مڕۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ لەسەر لێدوان و هەڕەشەکانی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی بەرامبەر بە خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە نامەیەکی ناڕەزایی و نیگەرانی گەیاندە کونسوڵگەری گشتی ئێران لە هەولێر.
دوێنێ میر حوسەینی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگه‌یاند، نابێت خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە حەشارگەی نەیارانی تاران.
هه‌روه‌ها گوتی: هێرشه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامه بۆ ئه‌و گرووپه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی له خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌شێوێنن.