وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری تووند به تاران و به‌غدا ده‌دات
په‌یامێكی خێرا و گرنگ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له‌باره‌ی بۆردوومانكردنی ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه بۆ ڕای گشتی
وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی شەوی ڕابردوو بڵاوکردەوە و تێیدا سەرنجی ڕای گشتی و حکومەتی عێراقی بۆ مەترسییەکانی ئەو هێرشانە ڕاکێشا کە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج. هۆشدارییه‌كی خێراشی به فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دا.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، شەوی ڕابردوو، 6ی نیسانی 2026، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لەلایەن گرووپە تیرۆرستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە ئاراستە کرابوون، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین. هەر هەمان شەو، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەئێرانەوە ئاراستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی 'مووسا ئەنوەر' بە ئامانج گیرا، کە بەداخەوە خۆی و هاوسەرەکەی شەهید بوون.
له بڵاوكراوه‌كه به‌رپرسیارێتیی بۆردوومانه‌كه خراوه‌ته سه‌ر ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق. هه‌روه‌ها داوا له فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق كراوه، ئەرکە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و سنوورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.
وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری تووند به ئێران و گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كانی عێراق ده‌دات و ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه، خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت. ده‌شڵێت: ئەم دەستدرێژیانە، بەردەوامی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێمی کوردستان.